دوو وەزیری كوردی تیایە
كابینه‌كەی عەبادی دەنگی متمانەی پەرلەمانی وەرگرت
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌بێ ره‌زامه‌ندی كورد و به‌كۆی 177 ده‌نگی پەرلەمانتارانی عێراق ده‌نگی پێویستی هێنا و په‌سه‌ند كرا.
لەكۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا سەرەتا ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی پێكرد و ساڵح موتڵه‌گ وه‌ك جێگری یه‌كه‌م 149 ده‌نگی پێدرا و دوای ئه‌و هۆشیار زێباری 164 ده‌نگی پێدرا و دوای ئه‌ویش به‌ها ئه‌عره‌جی. دواتر بڕیار درا كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تردا یه‌كلایی بكرێته و متمانه‌یان پێبدرێت.
هه‌ریه‌ك له د. رۆژ نوری شاوه‌یس وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك وه‌زیری نه‌وت و سه‌لمان عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لجومه‌یلی وه‌ك پلاندانان متمانه‌یان پێدرا.
هەروەها هەریەك لە حسێن شەهرستانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و حه‌یده‌ر ئه‌لزاملی وه‌ك وه‌زیری داد و محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لبه‌یاتی وه‌ك وه‌زیری مافی مرۆڤ كه توركمانه متمانه‌یان پێدرا.
هاوكات فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان وه‌ك وه‌زیری كشتوكاڵ
نه‌سیر كازم وه‌ك وه‌زیری پیشه‌سازی
قاسم محه‌مه‌د ئه‌لفه‌هداوی وه‌ك وه‌زیری كاره‌با
تارق الخیكانی وه‌ك وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن
باقر جه‌بر وه‌ك وه‌زیری گواستنه‌وه
كازم حه‌سه‌ن را‌شد وه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان
محه‌مه‌د ئه‌لسودانی وه‌ك وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی
د.عه‌دیله حه‌مود وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی
قوته‌یبه ئه‌لجبوری وه‌ك وه‌زیری ژینگه
محه‌مه‌د ئیقبال وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده
مه‌لاس ئه‌لكه‌سنه‌زانی ئه‌لحسێنی وه‌زیری بازرگانی
فارس یوسف وه‌ك وه‌زیری زانست و ته‌كنۆلۆژیا
فریاد رواندزی وه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری
عه‌بدولحسێن عه‌بتان وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان دەنگی متمانه‌یان پێدرا.
PM:10:27:08/09/2014