خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ڕاگەیاندرا

دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەکرێت و یەکەم وەزارەت وەزارەتی تەندروستییە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە ١٤ ئایاری ٢٠٢٣ بە وەزارەتی تەندروستی دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و رۆژی ٣١ ئایاری ٢٠٢٣ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت". 

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، "حكومەتی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕەشید و ڕافیدەینەوە ناردۆتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق".


PM:01:51:10/05/2023