رێکخراوێک: دەسەڵاتدارانی باشور لە فیشخاپور ناهێڵن کۆمەک بگاتە رۆژئاوا

لە راگەیەنراوێکدا تۆری هاوکاری دەڤەری راپەڕین‌و بناری قەندیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی باشور لەخاڵی سنوری فیشخاپور، رێگایان نەدا ئەو کۆمەکەی کە کۆیان کردۆتەوە بۆ کەمپی نەورۆز لە رۆژئاوا بگاتە دەستیان.

لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی میدیا هاتووە " دوای هەوڵیکی زۆر لەبەرواری ٢٩/٨ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە رۆژئاوا بریاردرا کە خۆمان ئەو برە هاوکاری یە لەلایەن وەفدیکەوە بگەیەنینە کەمپی نەورۆز، بەڵام بەداخەوە دوای چاوەروانی یەکی زۆر بەرپرسانی باشور لەسنوری سمێڵکای (پیشابوور) رێگەیان بە چوونی وەفدەکە نەدا بۆ پەرینەوە بەرەو رۆژئاوا هەربۆیە لێرەوە ئیدانەی ئەو هەڵوێستانەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان دەکەین لەو دەڤەرەسنورییە".

دەقی راگەیەندراوی تۆری هاوکاری دەڤەری راپەرین و بناری قەندیل

 دوای ئەوەی دەڤەری شەنگال بەگوندو شارۆچکەکانی ئێزدی نشینە وە کەوتەبەر درندانەترین شاڵاوی کۆمەڵکوژی و لەناوبردن لەلایەن تیرۆەستانی داعش و هاوپەیمانەکانییەوە، بەهەزاران لەکچان وژنان رفێنران بەسەدان کۆمەڵکوژکران و یان لەچیادا لەبرسان مردن و بەسەدان هەزارکەسیش دەرربەدەربوون، ئە کارەساتە ئەوەندە هەژێنەروو کەم وێنە بوو لەزوڵم و ستەم ویژدانی مرۆڤایەتی لەئاستی جیهاندا هێنایەدەنگ ...ئەگەر هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان یەپەگە نەبوایە بۆرزگارکردنیان لەدەستی رەشی تیرۆرستان بەدەیان هەزارمرۆڤ کۆمەڵکوژ دەکران و کارەساتێکی مرۆی زۆرزیاتر لەوەی ئێستا ی لێدەکەوتەوە..کۆچبەربوونی سەدان هەزار لەخەڵکی شەنگاڵ و دەورووبەری گەلی کوردی لەئاستیکی بەرزدا هێنا یەلای یەک و ئەوە روون بۆوە کەتەنها کورد پشت وپەنای یەکترەو لەباشورو باکورو رۆژهەڵات و رۆژئاوا گەل کەوتە هاوکاری و هێزە کانی گەریلاو پیشمەرگەش کەوتنە بەرگری لە خاک و کەرامەتی کورد لە یەک سەنگەردا ، ئێمەش وەک کۆمەلێک چالاکی مەدەنی و لایەن لەدەڤەری راپەرین (بیتوێن و پشدەر)و شارەوانی قەندیل لەریکەوتی ٨/ی ئاب /٢٠١٤وەک ئەرکێکی ئینسانی و نەتەوەی هەستاین بە راگەیاندنی کەمپینی هاوکاری بۆ هاونیشتیمانانی ئیزدی بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەشێک لە مەینەتی و نارەحەتی یەکانیان،، بۆ ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی کەمپینەکەمان بریاررماندا ئەو برە هاوکاری یە بگەیەنینە ئەو هاوڵاتیە ئێزیدیانەی کە لەکەمپی نەورۆز لەدیوی رۆژئاوای کوردستان ماونەتەوە و لەبارودۆخێکی خراپی ژیاندان بەهۆی نەگەیشتنی کۆمەک وهاوکاری یە ناوخۆی و نێو دەوڵەتیە کان و گەمارۆی ئابووری سەررۆژئاوا لەلایەن بەشێک لەدەسەڵاتدارانی باشورەوە، ئەوەبوو دوای هەوڵیکی زۆر لەبەرواری ٢٩/٨ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە رۆژئاوا بریاردرا کە خۆمان ئەو برە هاوکاری یە لەلایەن وەفدیکەوە بگەیەنینە کەمپی نەورۆز بەلام بەداخەوە دوای چاوەروانی یەکی زۆر بەرپرسانی باشور لەسنوری سمێڵکای (پیشابوور) رێگەیان بە چوونی وەفدەکە نەدا بۆ پەرینەوە بەرەو رۆژئاوا هەربۆیە لێرەوە ئیدانەی ئەو هەڵوێستانەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان دەکەین لەو دەڤەرەسنورییە، چونکە ئەو گەمارۆو رێگریانە بەهیچ جۆرێک ناچنە خزمەتی بەرژەوەندی کانی گەلی کورد و هیچ لایەنێکەوە. لەبەر امبەردا بریارماندا لە رۆژی ٧/٩/٢٠١٤ سەردانی نوێنەرایەتی فەرمی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان بکەین لە شاری سلێمانی و ئەو برە پارەیە کە مەبلەغی (١٥٠٠٠)$ پازدە هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو، لە ریگای ئەوانەوە بگەیەنریتە کۆمسێۆنی پەنابەران لەکەمپی نەورۆز لەرۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی بەئەمانەتەوە بۆ پێداویستی یە کانی ئەوکەمپە بەکاربهێنرێت . لەلای خۆشیانەو ئەندامانی نوێنەرایەتی گەلی رۆژئاوا وێرای سوپاسکردنیان بۆ خەڵکی دەڤەری راپەرین وبناری قەندیل و دەست خۆشیان بۆ ئەو هەوڵە مرۆڤ دۆستانەیە بەڵێنیان دا بەئەمانەتەوە ئە هاوکارییە بگەیەننە پەنابەرانی شەنگال لە کەمپی نەورۆز . وەبەم بۆ نەیەشەوە بە پیویستی دەزانیین بەناوی کەمپینی کۆمەک وهاوکاری دەڤەری راپەرین و بناری قەندیلەوە سوپاسی هەموو ئە کەسانە بکەین کە بەشدارو هاوکاربوو لەو کارە مرۆڤدۆستانەیەدا. تۆری هاوکاری راپەرین – بۆ پەنابەرانی شەنگال- ٨/٩/٢٠١٤



AM:08:11:09/09/2014