کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری پروشکە باران هەیە

بەڕێوەبەراتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەمێک پێش ئێستا ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری پروشکە باران هەیە". 

بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزتردەبنەوە و خێراى با (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١-)کم دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری پروشکە باران هەیە، خێراى باش (٥ - ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە. 

.

AM:10:25:11/05/2023