پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەک بە تۆمەتی دەستدرێژی و هەڕەشەکردن لە کچێک دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردووە و دەستدرێژی کردووەتە سەری و زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلاریشی بە هەڕەشە لێسەندووە دەستگیرکرا". 

ئەمرۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە كچەكەی دەكرێت و چەند جارێكیش دەستدرێژی كردۆتە سەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".

ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەر و ١١ وەرەقە و بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لە ژێر هەڕەشەدا لە كچەكەی وەرگرتبوو".

هەروەها دەشڵێت" لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لە دایكبووی ٢٠٠٣) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".


AM:11:02:11/05/2023