موحەرەم ئینجە لەكاندیدی سەرۆكایەتی توركیا كشایەوە


موحەرەم ئینجە لە خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كشایەوە.

ئەمڕۆ موحەرەم ئینجە، كاندیدی هاوپەیمانی مەملەكەت بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دوای كشانەوەی رایگەیاند "دەوڵەت نەیتوانی كەسێتیم بپارێزێت."

بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا ئەردۆغان و كڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان ركابەریی دەكەن، دەنگۆش هەیە كشانەوەی ئینجە پەیوەندی بە دۆسیەی كۆمەڵایەتی ناوبراوەوە هەبێت.

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 14ی ئایار، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.



PM:02:55:11/05/2023