ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ دەستلەکاردەکێشێتەوە


ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، عومەر عەلی دەستلەکار دەكێشێتەوەو هۆکاری دەستلەکاركێشانەوەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنەکە، شاسوار عەبدولواحیدەوە. 
 
عمر علی ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی  ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کە بە ناونیشانی ( ڕونکردنەوەیەك بۆڕای گشتی) نووسیوویەتی " دوای ئەوەی گەیشتمە ئەوڕاستیەی کە بڕیارەکان لە ڕێگەی ئەنجومەنی باڵاوە نادرێن و کاری دامەزراوەیی لەناو نەوەی نوێدا بوونی نیە .منیش بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەم دا".

ئەندامە دەستلەکارکێشاوەکەی ئەنجومەنی باڵا دەشڵێت " بەدەر لەم هۆکارە هەرشتێکیتر سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەم بوترێت تۆمەتەو دورە لە ڕاستیەوە." 

جووڵانەوەی نەوەی نوێ پارتێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوەو لە ئێستادا خاوەنی ٩ کورسیە لە پەرلەمانی عێراق.



PM:11:17:11/05/2023