شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکەی کورت خایان لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکەی کورت خایان لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەبێت کە ئەمەش لە ئەنجامی ھاتنە پێشەوەی بارستە ھەوایەکی فێنکە بۆسەر ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای ھەرێم".
وتیشی" پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلە نزمدەبێتەوە، خێرای با چالاکەبێت بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە بەخێرای ١٥-٣٥کم/س بە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە لەگەڵ ئەگەری خۆڵبارینێکی کەم کە رێژەکەی لە ناوچەکانی سنوری کەرکوک و گەرمیان زیاتر دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە بە تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ٤ تا ٥ پلە نزمدەبنەوە تا رۆژی سێشەممە ١٦-٥ بەردەوامی دەبێت.