لێدوانێكی نوێ لە وەزیری سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت لە سبەینێدا


وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت رەتیكردەوە سبەینێ بە فەرمی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت بە (رووداو)ی راگەیاندووە، لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە توركیا كردووە، كە ئەوان ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئێستا چاوەڕێی وەڵامی توركیان، بۆیە لەو باوەڕەدا نییە سبەی شەممە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە وەك ئەوەی لە راگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سبەینێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە دەست پێدەكاتەوە.



PM:07:17:12/05/2023