ئۆغڵو، "روسیا" بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی توركیا تۆمەتبار دەكات


كەمال كڵیچدار ئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی میللەت بۆ سەرۆكایەتی توركیا، ڕوسیا تۆمەتبار دەكات كە "دەستوەردان" لە هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكات.

كەمال كلیچدار ئۆغڵو، كاندیدی سەرۆكایەتی توركیا لە ئیستانبوڵ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕایگەیاندووە، پارتەكەیان بەڵگەی بەهێزی لەبەردەستە لەسەر بەرپرسیارێتی روسیا لە بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆكی "ساختە"ی ئۆنلاین لە پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.

ئۆغڵو وتویەتی ئەگەر بەڵگەی پتەومان نەبوایە، من تویتم نەدەكرد، ئەو پارتە لەسەر ئەو پرسە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی روسیا لە توركیا نەكردوە.

بریارە  رۆژی یەكشەممە  هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوە بچێت كە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەیە.



PM:08:29:12/05/2023