ئەمڕۆ گەلی توركیا بڕیار لەسەر سەرۆكی نوێ دەدەن


هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستی پێكرد بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی نوێی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

لە كاتژمیر ٨ی بەكاتی توركیا دەست بەهەلبژاردن كرا كە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر بەشدار دەكەن لە ٤٩،٩% پیاوە و ژنیش ٥٠،٦٠% .

ئەم هەڵبژاردنە بە هەلبژاردنیكی چارەنووس دادەنریت لە نێوان هاوپەیمانی كۆمار بەسەرۆكایەتی ئەردۆغان و هاوپەیمانی میللەت، بە سەرۆكایەتی كلیچدار ئۆغلو.. هەرجی كوردە بە هاوپەیمانی چەپی سەوز بەشدارەو بۆ سەرۆكایەتیس دەنگ دەدەن بە كەمال كلیجدار ئۆغلو.

نزیكەی ٥ ملیۆن دەنگدەری گەنج بۆ یەكەمجار دەنگ دەدەن و پیشبڕكیش لەسەر ٦٠٠ كورسی پەرلەمان دەكرێت.



AM:09:16:14/05/2023