عێراق و توركیا زانیاری نوێ سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگەیەنن


بەرپرسانی عێراق رایدەگەیەنن، چاوەڕێی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی توركیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێەی توركیاوە، بەرپرسێكی توركیاش رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی دەیەوێت لەبارەی قەرەبووەكەی سەری دانوستان بكات.

ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت بڵاویكردۆتەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانەوە دەست پێبكاتەوە، بەڵام چاوەڕێی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی توركیایە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق ئامادەیە 485 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە بكات، لەنێویاندا 400 هەزار بەرمیلی لە كوردستان و نزیكەی 75_85 هەزاریشی لەكێڵگەكانی كەركوكەوە.

هەروەها بەرپرسێكی توركیا بە ئاژانسی بلۆمبێرگی روسی راگەیاندووە، ئەنقەرە داواكاری عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان رەتكردۆتەوە، چونكە توركیا دەیەوێت لەبارەی قەرەبووەكەی سەری دانوستان بكات، ئەوەش پێش كردنەوەی هێڵی بۆری و بەندەرەكەی بە رووی نەوتی عێراقیدا.



PM:12:06:14/05/2023