تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا هاوپەیمانی کۆمار لە پێشەوەیە
تا ئێستا لە ٥٢% دەنگەکانی پەرلەمانی تورکیا هەژمار کراوە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان هاوپەیمانی کۆمار کە لەلایەن ئەردۆغانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ئاک پارتی و مەهەپە و چەند پارتێکی بچووک ٥٢،٩٧% دەنگەکانی هێناوە.
هەرچی هاوپەیمانی میللەتە کە ئێستا ئۆپۆزسیۆنە و لەلایەن کەمال کلیچدار ئۆغلوەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بە رێژەی ٣٢،٥٩% ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.
سەبارەت بە پارتە کوردیەکە و هاوپەیمانەکانی کە بە چەپی سەوز ناسراوە تا ئێستا رێژەی ٨،٩٠% دەنگەکانی هێناوە.
چاودێرانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێشتا ئەنجامەکان سەرەتایین و ئەگەری گۆڕانکاری زۆرە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا.
PM:09:30:14/05/2023