هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەوێتە ٢٨ ی ئایار

دوای جیاکردنەوەی ٨٩% دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو هەڵبژاردنە دەکەوێتە خوولی دووەم بەو هۆکارەی هیچ کام لەو کاندیدانە نە گەیشتوونەتە رێژەی زیاتر لە ٥٠%.

لە نوێترین ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا دەنگەکانی ئەردۆغان گەیشتە ٤٩،٧٠% رێژەی دەنگەکان، هەرچی کەمال کلیچدار ئۆغلۆیە بەرزبوەوە بۆ ٤٥،٠٠% دەنگەکان، هەرچی سیان ئۆگانی نەتەوە پەرستە ٥،٣% دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لەسەر ئاستی هاوپەیمانەکانی بەشداربووی هەڵبژاردن، هاوپەیمانی کۆمار کە ئەردۆغان سەرکردایەتی دەکات رێژەی ٥٠،٤٩% ی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ٣٢٥ کورسی پەرلەمان لە کۆی ٦٠٠ پەرلەمان، هەرچی هاوپەیمانی میللەتە ٣٤،٥٥% ی رێژەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە کە دەکاتە ٢١٤ کورسی، هەرچی پارتی چەپی سەوزە ٩،٦٧% رێژەی دەنگەکانی هێناوە کە دەکاتە ٦١ کورسی.

ئەمڕۆ ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی تورکیا مافی بەشداربوونی هەڵبژاردنیان هەبووە، بۆ هەڵبژاردنی ٦٠٠ کورسی پەرلەمانی ئەو ولآتە کە ئەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هاوپەیمانی کۆمار زۆرینە بە دەستدەهێنێت.






 



PM:11:31:14/05/2023