ژمارەی کورسییەکانی قەوارە سیاسییەکان لە پەرلەمانی نوێی تورکیادا

بەپێی ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنە گشتییەکەی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تائێستا زۆرترین ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە، هاوکات پارتی چەپی سەوز دەبێتە سێیەم فراکسیۆن لە پەرلەمانی تورکیادا.  

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان (٤٩.٤٢%)ی دەنگەکانی بەدەستهیناوە، هەروەها کەمال کلیچدار ئۆغلو  (٤٤.٩٥%)ی بەدەستهێناوە، هاوکات سینان ئۆغان کە بەربژێری هاوپەیمانی (ئاتا)ە لە (٥.٢%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 

هاوپەیمانی کۆمار کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات (٣٢١) کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە کە ئەکاتە (٤٩.٣٧%)، هاوپەیمانی میللەوتیش ئۆغڵۆ سەرۆکایەتی دەکات (٢١٣) کورسی بەدەستهێناوە کە (٣٥.١٢%) دەکات، هەرچی پارتی چەپی سەوزە (کورد) (٦٢) کورسی بەدەستهێناوە کە (١٠.٥٢%)ە. 

ژمارەی کورسی پەرلەمانی تورکیا (٦٠٠) کورسییە، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس مافی دەنگادانیان هەبوو، هەروەها بڕیارە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە (٢٨)ی ئایار بەڕێوەبچێت.


AM:11:46:15/05/2023