بۆ یەکەمجار سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانی ئێران دەکات


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ یەکەمجار سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

کەناڵی NRT  نزیک نەوەی نوێ بڵاویکردەوە "

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ فوو رۆژ لەو وڵاتە دەبێت".

هەروەها هاتووشە" سەرۆکی نەوەی نوێ لە ئێران لەگەڵ بەشێکی کاربەدەست و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی هیچ کام لە لایەنەکان وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان بڵاونەکردووەتەوە".

تا ئێستا هۆکار و ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ ئێران رانەگەیاندراوە.




PM:09:37:15/05/2023