ڕێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعرەجی له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە وه‌زیری ناوخۆی هەرێم و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر ڕایگەیاند" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوه‌ری ئه‌نجامدا".

دەشڵێت" كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ بوو كه‌ ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران تووندوتۆڵتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان و رێگریكردن له‌ كاری نایاسایی و چه‌سپاندنی یاسایه‌".


PM:07:50:17/05/2023