ئەمڕۆ پێنج شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە بەمەش ملوێنێک زیاتر لە دوێنێ خستۆتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ١٨ ی ئایار بڕی ٢٧٥ ملیۆن و ١٧٧ هەزارو ١٦٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە بە شێوەی حەواڵە و کاش.
لەو بڕە وەک بانکەکە رایگەیاندووە بڕی ٢٢٨ ملیۆن و ١٧٧ هەزارو ١٦٦ دینار بە شێوەی حەواڵە بووە، هەروەها بڕی ٤٧ ملیۆن بە شێوەی کاش بووە.
دوێنێ ١٧ ی ئایار بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر ٢٧٤ ملیۆن دۆلاری بە هەردوو شێوەی كاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.