وردەکاری پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق کە دەچێتە پەرلەمانی عێراق

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەمواری ماددەی (١٢)ی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا و ئەمڕۆش گەیشتە لیژنەی دارایی، بە مەبەستی لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم". 

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی ژمارە (٢١٨٨٩) لە ١٦/ ٥/ ٢٠٢٣ هەمواری ماددەی ١٢ی پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراقی نارد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەمڕۆ گەیشتە لیژنەی دارایی بۆ لابردنی کۆتوبەندەکانی سەر شایستەی دارایی مانگانەی هەرێم". 

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکارییەکان لە ڤێرژنی نوێی پڕۆژە یاسای بوودجە کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ٢-٥-٢٠٢٣ پەسەندکراون و ئەمڕۆ بە نووسراوی سەرەوە گەیشتە لیژنەی دارایی، لە بڕگەی دووەمی مادەی ١٢ ئەم دەستەواژەیەیان لابردووە: 

تحدد حصة اقليم كوردستان…(بما لا يزيد عن النسبة ذاتها (١٢،٦٧٪؜) من الايرادات النفطية وحصة الخزينة من ايرادات المنافذ الحدودية..) کە ئەم دەستەواژەیە هیچ نرخێکی بۆ ژمارەکانی هەرێم لە ناو خشتەکانی بوودجەکە نەدەهێشتەوە. 

هەروەها لە بڕگەی دووەمی مادەی ١٤ەش، بڕیاریانداوە نفقات و داهاتی هەرێم لە ضمنی حساباتی دەوڵەتی عێراقی اعتماد بکرێت لە ضمنی کۆی انفاقی فیعلی عێراق کە تا ٢٠٢٢ اعتمادیان نەدەکرد. 


PM:02:21:21/05/2023