لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٥ کەس بە هەورەبروسکە گیانیان لە دەستدا

زانکۆیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند " بە هۆی هەورەبرووسکەوە لە شەو و رۆژی رابردوودا لە رۆژهەلآتی کوردستان ٥ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە".
 
لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی پزیشکی ئیلام بڵاویکردەوە،"لە ناوچەی ئیڤان، سیروان و لەوماری سەر بە پارێزگای ئیلام سێ ھاوڵاتی بە ھەورەبروسکە گیانیان لەدەستداوە، لە ناوچەی مەلەکشای سەر بە ھەمان پارێزگاش کەسێک برینداربووە.

هەروەها هاتووە "لە گوندی پارسانیانی سەر بە پارێزگای سنەش ھاوڵاتییەکی تەمەن  ١٧ ساڵ  بەھۆی ھەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا، لە کرماشانیش ھاوڵاتییەکی دیکەش بە ھەمان ھۆکار".




PM:11:58:21/05/2023