وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری رێكخستنەوەی دارایی گشتی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ گشتاندنی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت".

بەپێی ئەو نوسراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەئەمڕۆوە دەبێت گشت داهاتەکانی بخرێنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "ڕێکخستنەوە و بە ناوەندی کردنی داهاتە گشتییەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتە گشتییەکان دابنرێن و بە (اشعار) بخرێنە سەر ئەژماری داخراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی منارە”.

ئەم بڕیارە دوای گەڕانەوەی تیمی یەکێتیە بۆ ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دوای هەشت مانگ بایکۆت کردنی کۆبونەوەکان.



PM:04:17:23/05/2023