هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا ئاشکرا کرا

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند،" تورکیا پێی وتوون بەهۆی چەند کێشەیەکی هونەرییەوە تاوەکو ئیستا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانەوە دەستیپێنەکردووەتەوە".

فه‌رهاد عه‌لادین راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەرەوە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا جیهانییەکان باسی لەوەکرد، لە سەرەتادا تورکیا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی دواخستووە تاوەکو بگەنە رێککەوتنێک لەبارەی ئەو ١.٥ ملیار دۆلارەی وەک غەرامە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاوە.

دەشڵێت، "رەنگە ئێستا هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاری لەپێشینەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بێت و سەقاڵی کێشەی بۆرییە نەوتەکان نەبن."

لە ٢٥ـی ئازار وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،" سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردوەتەوە. تورکیاش وتی، "رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین." دواتریش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا".



PM:02:39:24/05/2023