هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە بڕیاری کۆتایی دەدەن

ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەک لە هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاری سەرۆکایەتی تورکیا کۆبوونەوە. 

کۆمیتەی ناوەندی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوە دەکەن" ئێمە دەمێکە ڕامانگەیاندووە کە کێشەکانی وڵاتەکەمان لەسەر بنەمای پراکتیکێکە کە لە ڕووی دیموکراسی و یاساوە لەگەڵ پرەنسیپە گشتگیرەکاندا ناگونجێت و بەردەوامیشین، بەتایبەتی یاسای هەڵبژاردن کە ئیرادەی گەل و دیموکراسی ناوخۆیی لەناو دەبات، دانانی کەسێک کە ئیرادەی گەل قۆرخ دەکات، لە ڕووی دیموکراسی و یاساوە قبوڵ ناکرێت و ڕوانگەی ئێمەش لەم بابەتەدا نەگۆڕە". 

دەشڵێن" ئەرکی هەموو لایەکمانە کە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و یاسا بپارێزین و سازش نەکەین لەسەر هەڵوێستە بێ پرەنسیپەکان، ئێمە بەردەوام دەبین لە بابەتی یەکلاکەرەوەی خەبات بۆ دیموکراسی و یاسا و دادپەروەری". 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئاگاداری ئەو یارییانەین و ئەو تەڵانەی دانراون بۆ هەڵبژاردنی ٢٨ـی ئایار و دوای هەڵبژاردنی ٢٨ـی ئایار، ئێمە بەردەوامین لە هەڵسەنگاندنەکانمان کە ئەمڕۆ دەستمان پێکرد بە پێکهاتە و بۆردەکانی حزبەکانمان. لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانمان، سبەی (٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣) بڕیاری کۆتایی خۆمان و لێدوانەکەمان سەبارەت بە هەڵوێستمان لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ گەلەکەماندا بەیەکەوە دەبەستینەوە". 


PM:08:50:24/05/2023