هۆكاری سەرەكی هەناردە نەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە ئاشكرابوو


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا و كاندیدی خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە لەتوركیاوە بۆ دەرەوە.

ئاژانسی سی ئێن بی سی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھان پەیوەستە بە ئەنجامی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیاوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان ھۆكاری سەرەكییە و ئەردۆغان چاوەڕێی تەواوبوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنە.

بڕیارە رۆژی یەكشەممە خوی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوە بچێت و هەریەك لە ئەردۆغان و كەمال كڵیچدار ئۆغڵو كاندیدن بۆ ئەو پۆستە.



PM:12:46:26/05/2023