بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند" ئەمڕۆ و سبەینێ تاوە باران و هەورە بروسکە لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکاتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک، هەروەها بوونی بروسکە و تاوە بارانی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکاندا، بەڵام لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبنەوە و خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠)کم لە هەرکاتژمێرێکدا و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆش ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەرووی (٣٠)کم و مەوداى بینین لە نێوان (٦ – ٨)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵ لە زۆربەی کاتەکاندا، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠)کم بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت.