ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت بۆ هەڵوەشانەوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان چی روودەدات؟


پسپۆرێكی یاسای دەستووری پێیوانییە هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشانەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان جێبەجێ نەكات، چونكە ئەو كاتە ئەگەری دیكەش كراوەن.

سەبارەت بەوەی ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی  نەبێت، چی روودەدات؟ حاكم لەتیف مستەفا رایگەیاندووە "پێموانییە بتوانن ئەم بریارە جێبەجێ نەكەن، چونكە یەكەم هەرێم وەك جاران نەماوەو ئەو عەنتەریاتەی جارانی بۆ ناچیتە سەر، دوەم ئەگەر جێبەجێی نەكەن و پەرلەمان بەردەوام بێت لە دەركردنی یاسا و هەمواركردنی یاساكان لەناویاندا یاسای هەلبژاردن، ئەوكات حكومەتی فیدڕاڵی دەتوانێت دان نەنێ بەهەڵبژاردن و پەرلەمانی داهاتوو".

ناوبراو وتویەتی "ئەو حكومەتی هەرێمەش كە لەو پەرلەمانەوە پێكدێت و دەرگای دەستوەردانی هێزیش دەخاتە سەرپشت بەبیانوی سەپاندنی یاسا و دەستور وەك ئەوەی لە كەركوك كردیان ئەو كات هەمو دەوڵەتانیش پشتگیریان دەكەن، بۆیە پێویستە لەسەر سەرۆكی هەرێم  بە تەنسیق لەگەل كۆمسیۆنی بەغدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری بكات".



PM:08:55:30/05/2023