بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی چاکسازییەکانی کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بڕی پێدانی کارە کەم دەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوکرایەوە هاتووە کە "کۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی، بۆ ماوەی ٢٩ کاتژمێر بڕی ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەکاتەوە، بەهۆیەوە ٦٠٠ مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە".

 ئەوەش خراوەتەڕوو "وەزارەتی کارەبا هەوڵدەدات ئەم پرۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت".

وەزارەتی ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە کە چەند کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.




PM:02:52:01/06/2023