بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ماڵێکی لە نزیک مەزارگەی پیرهەسن لە ناوەندی قەزای شەنگال بۆردومانکرد.
تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەک دەربارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە بڵاونەکراوەتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی ڕابردووش تورکیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان گوندی جومویان لە ناوچەی باری سەر بە قەزای شەنگال بۆردومانكرد.