ئاسایشی هەولێر ئەم كەسانە دەستگیر دەكات


ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی تەقەكەرەكانی تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "ئەو كەسانەی كە دەبنە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و دیاردەی تەقەكردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكەنەوە و سەرپێچی یاسا دەكەن، لەلایەن تیمەكانمان دەستگیر دەكرێن."

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، كەسێكیان دەستگیر كرد كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تیكتۆك) بڵاو كردبووەوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر گیرایەبەر و درایە دادگا.





PM:08:00:01/06/2023