وا بڕیارە سبەینێ رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەك سەرۆك كۆماری توركیا سوێندی یاسایی بخواتەوە.
بڕیارە سبەینێ شەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوای جارێكی دیك بە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی توركیا، بچێتە پەرلەمانی وڵاتەكەی و سوێندی یاسایی بخوات، پاشان لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بەئامادەبوونی سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی ژمارەیەك وڵات، لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە ئەنقەرە وتارێك پێشكەش دەكات و كارنامەی حكومەتەكەی رادەگەیەنێت.
لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانی جهمور 52.18٪ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، بەڵام لە بەرامبەردا كەمال كڵچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپەیمانی میللـەت %47.82 دەنگەكانی بەدەستهێنا.