ئۆپێک پڵەس: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ٢٠٢٤ کەمدەکاتەوە

ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس رێكەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ٤٠.٤٦ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا ، بەم پێیەش، بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێژەی ١.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمكردوەتەوە.

هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئۆپێك پڵەس كە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك و وڵاتانی نا ئەندام لە ئۆپێك لەخۆدەگرێت، بە سەرۆكایەتی ڕوسیا، ڕێككەوتون لەسەر ئاستی ئامانجی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی ٤٠.٤٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە".

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕوسیا، ئەنگۆلا و نەیجیریا لەو وڵاتانە دەبن كە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ كەمدەكەنەوە، هەروەها عێراق كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بە بڕی ٢١١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ درێژدەكردوەتەوە.

لای خۆیەوە ئەلێكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا دوپاتیكردەوە، وڵاتەكەی ئامادەی كەمكردنەوەی بەرهەمی خۆبەخشانەی كە ڕۆژانە ٥٠٠هەزار بەرمیل بو تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤.



PM:09:16:04/06/2023