روسیا دژی لێدانی داعشە لەلایەن ئەمەریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا بۆردومانی بنکەکانی داعش لەلایەن فرۆکەکانی ئەمەریکاوە لە خاکی سوریادا بە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی دەداتە قەڵەم.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەزاری وتەبێژەکەیەوە (ئەلکسەندەر لوکاشیفیتش) ەوە رایگەیاند " وەشاندنی گورزی ئاسمانی ئەگەر بە رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایش نەبێت، ئەوە کارێکی دوژمنکارانەو پێشێلکاری ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیە".

وەک ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە وتەبێژەکە پێیوایە کە سووپای سوریاش بەهەمان شێوە بەر گوورزی سەربازی ئەمەریکا دەکەوێت.
روسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا دەبێتە مایەی بارگرژی زیاتر لەناوچەکەدا.



PM:07:23:11/09/2014