لە شاری سلێمانی بەهۆی شەڕی قەڕەچەكانەوە نزیكەی هەشت كەس برینداربوون و پۆلیسیش 18 كەسی لێ دەستگیركردوون.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێك لە قەرەچەكان لای گەڕەكەكانی (شارەوانی و قالاوا) لە شاری سلێمانی بۆتە شەڕیان و بەو هۆیەوە نزیكەی هەشت كەس بەهۆی تەقە و چەقۆ بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، لەسەر ئەو رووداوە پۆلیس 18 كەسی دەستگیركردووە و ئێستا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەكرێت.