کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە برووسکە و تاوە بارانی کورتخایان هەیە".
ئاراس جهبار شارهزای بواری كهشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگهیاند" سبەینێ چوارشەممە لە ئەنجامی حاڵەتی ناسەقامگیری، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت، بهڵام لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی ھەورە برووسکە و نمە بارانی پەرشوبڵاو بەسەر ھەندێ ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەولێر دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە".
ڕاشیگهیاند" بۆ دوو سبەی پێنجشەمەش کاتەکانی پاشنیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، ئەگەری چالاکبوونی ھەورە برووسکە و تاوە بارانی کورتخایان دەبێت".