كەسێك لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆك بە "پەتای خوێنبەربوون" گیانی لەدەستدا


ئەمڕۆ كەسێك لەنەخۆشخانەی ئازادی لە شاری دهۆك گیانی لەدەستداوە و گومان دەكرێت بەهۆی "پەتای خوێنبەربوون" بووبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو كەسە كە تەمەنی 27 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستداوە و دانیشتووی ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوایەو مەڕوماڵات و مانگای بەخێوی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان كەسوكاری ئەو گەنجەش نیشانەی ئەو پەتایەیان پێوە دیارە بۆیە پشكنینەكانیان رەوانەی شاری بەغدا كردووە بۆ وەرگرتنی ئەنجامی كۆتایی.



PM:04:57:06/06/2023