کەشناسی: ئەمشەو باران‌و هەورە بروسکە لەچەند شوێن روودەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەمشەو هەورە برووسکەو باران لە چەندان شوێنی جیاجیای هەرێم ببارێت.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو ٦ ی حوزەیران بڵاویکردەوە " پێشبینی دەکرێ ئەم شەو ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بێت لە گەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و بروسک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و ڕۆژئاوای هەرێم". 

هەروەها کەشناسی رێژەی بارانبارینی بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ ( لە بەشی ڕۆژئاوای شارەکە ڕیژەیەکی زیاتر باران باری).
پیرمام: ٠.٣ملم
شەمامک: ٠.١ملم
حاجی ئۆمەران: ٠.٤ ملم



PM:09:34:06/06/2023