زانیاری نوێ لەسەر پلەی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو


لە دوو رۆی داهاتوودا پلەكانی گەرما هەر بەجێگیری و بە بەرزی دەمێننەوە و ئاسمانیش بە گشتی نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.


ئەمڕۆچوار شەممە   7– 6 - 2023  
كەش/ ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت ، لەناوچە شاخاویەكان هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . 
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10-15 )كم /ك.
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   8– 6- 2023  
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ كات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . لە هەندێ ناوچە بە یەك پلە بەرزدەبێتەوە .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) كم/ك  .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10 ) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 38 ، سلێمانی:37 ، دهۆك :37 ، كەركوك : 41 ، هەڵەبجە : 38 ، حاجی ئۆمەران : 28 ، زاخۆ :  38 ، سۆران :  35 ، گەرمیان:  43 ).



AM:10:17:07/06/2023