رۆژنامەکانی ئیسپانیا پێشبینی دەکەن بێلنگهامی ئینگلیزیی یەکەم گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید بێت لەم هاوینە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیال مەدرید هیوادارە بەم نزیکانە یەکەم گرێبەستی خۆی بۆ وەرزی 23/24 ڕابگەیەنێت و پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە زۆر چڕ بێت لە ڕیاڵ مەدرید دوای چوونی هەریەک لە بنزیمە و هازارد و ئەسینسیۆ و ماریانۆ.
بە پێی زانیارییەکانی ئاس، بێلینگهام دەبێتە یەکەم گرێبەستی ڕیال مەدرید، یانەکەش لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕێککەوتووە و ماوەتەوە بۆ دیاریکردنی نرخی کۆتایی گرێبەستەکە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت بەهای گرێبەستەکە 100 ملیۆن یۆرۆ بێت، لەگەڵ 20 ملیۆن لەکاتی گۆڕانکارییەکاندا.