شاسوار عەبدولواحید: پارتی بەرامبەر ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بێ هەڵوێستە


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت"  ئەم بێ هەڵوێستیەی پارتی ئاماژەیەکی بەهێزە کە پارتی هاوشێوەی یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسێت"، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات فشاری زیاتر لەرێگای کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیەوە دەکەن تا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوار شەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند"  پارتی دژی هەڵبژاردنەو تائێستا سەرۆکایەتی هەرێم داوای هەڵبژاردنی لە کۆمسیۆنی عێراق نەکردوە".

لە بارەی ئەگەری لابردنی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژە یاسایی بودجەی عێراقدا، شاسوار عەبدولواحید وتی"  بەڵینمان لە زۆرێک لە لایەنە عێراقییەکان وەرگرتوە کە برگەی گێرانەوەی پاشەکەوت لانەبرێت".

هەروەها وتیشی" دەستکاری برگەی گێرانەوەی پاشەکەوت بکرێت هەلوێستی ترمان دەبێت". بەبێ دیاریکردنی ئەو هەڵوێستە.



PM:04:12:07/06/2023