پاش لێدوانەکانی میسی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنەو چونی بۆ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی،یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوەو باس لە چونی ئەو یاریزانە دەکات.
لە،بەیاننامەکەی بەرشەلۆنە هاتووە:" لە 5ی حوزەیران، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری لیۆنێل مێسی و بریکارەکەی خۆرخی میسی زانی بۆ چونی بۆ ئینتەر میامی، سەرەڕای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی بۆ ئەو یاریزانە نارد، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی یانەکە و یاریزانەکە بۆ نوێنەرایەتیکردنی ڕەنگەکانی. دیسانەوە بلاوگرانا.
سەرۆک لاپۆرتا لە بڕیارەکەی مێسی تێگەیشت و ڕێزیشی گرت کە دەیەوێت لە پاڵەوانێتییەکی کەمتر زەحمەتدا یاری بکات دوور لەو فشارانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا
پێیدا تێپەڕیوە.
لەلایەن یانەی بەرشەلۆنە خۆشەویست بووە و هەمیشەش خۆشەویست دەبێت، یانەی بەرشەلۆنە هیوای سەرکەوتن بۆ لیۆنێل مێسی دەخوازێت لە قۆناغی نوێی پیشەگەرانەیدا.
لەکۆتایدا هاتووە:" لاپۆرتا و خۆرخی مێسی ڕێککەوتن لەسەر هاوکاریکردن بەمەبەستی ڕێزلێنان لە لیۆ مێسی بەناوی هاندەرانی یانەکەوە، بۆ ئەو یاریزانەی کە بەردەوام دەبێت لە خۆشەویستی بارسا.