وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێویستە بە زووترین کات سهرجهم فەرمانگەکان زانیاری پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەی و گرێبەست بەجیا لە ساڵانی (٢٠١٥ تا ٢٠٢١) بە کۆی گشتی ڕەوانە بکەن".
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە واژۆی ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)ی لەسەر تێیدا هاتووە" دەبێت سەرجەم فەرمانگەکان بە زووترین کات، زانیاری پاشەکەوتی مووچە و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەی و گرێبەست بە جیا لە ساڵانی (٢٠١٥ تا ٢٠٢١) بە کۆی گشتی رەوانە بکەن".
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" کۆی گشتی قەرزی ئاو و کارەبا و کرێی باڵەخانە بە هاوپێچ لەگەڵ زانیاری پاشەکەوت و لێبرینی مووچە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن، لەگەڵ کۆی گشتی قەرز و پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری و کڕینەوەی ئۆتۆمبێلی حکومییش".
دارایی هەرێم لە نوسراوەکەدا لەبارەی هۆکاری پاشەکەوت و لێبڕینی مووچە و ناردنی زانیاری کۆی گشتی قەرز و پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری و کڕینەوەی ئۆتۆمبێلی حکومی، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئاشکرا نەکردووە.