داوا دەکرێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەبچێت

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ پرسی هەڵبژاردنەكان سەردانی بەغدادی كرد"، دەشڵێت" داوامان کردوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان پێکەوە بکرێت". 

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" وەکو شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبونەوە". 

وتیشی" کۆمسیۆنی عێراق ئامادەیە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببات و بۆ ئەو مەبەستەش لە پەیوەندی و گفتوگۆدان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو سەرۆکایەتی هەرێم داوایان کردوە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەبچێت.


PM:05:57:08/06/2023