پێشمەرگە لەقەراج لەپێشڕەویدایە، لە زوماریش تۆپبارانی بنکەکانی داعش دەکات

بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا لەدەشتی قەراج پێشرەویان کردو پێنج گوندیان پاککردەوە، هاوکات لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزی پێشمەرگە بەخەستی بۆردومانی گوندی کرفر لە ناحیەی زومار دەکەن.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بەسپی میدیای راگەیاند " بەیانی ئەمرۆ لەدەشتی قەراج گوندەکانی ( راشیدیە، دۆرەنگیۆ، گردەهار، مەحمودیە، فەتوومە ) ی لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە.

لە قۆڵی زوماریشەوە بەیانی ئەمرۆ لە کاتژمێر ٧ ەوە هێزی پێشمەرگە دەستی بە تۆپبارانێکی سەختی بنکەکانی داعشی لە گوندی کرفرو کردووەو پێشبینی پێشرەویکردنی هێزی پێشمەرگەش لەو قۆڵەوە دەکرێت.

شەوی رابردووش ١١ ی ئەیلول فرۆکەکانی ئەمەریکا بنکەکانی داعشیان لە دوروبەری زومار بۆردومان کرد.
 



AM:11:26:12/09/2014