هۆشیار زێباری: بودجەی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٥ کارەساتبارە بۆ ئابوری وڵات


هۆشیار زێباری وەزیری دارایی پێشووتری عێراق دەڵێت " بودجەی پێشنیارکراوی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ نا رێک و کارەساتبارە بۆ ئابووری وڵات".

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت" بودجەی پێشنیارکراوی عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣- ٢٠٢٥ نا رێک و کارەساتبارە بۆ ئابووری وڵات".

هەروەها دەشڵیت" نا واقیعی و رەغبەویە بۆ ئەو بلۆکە سیاسیانەی کە سوودمەندن لە گەندەڵی".

لە بارەی پشکی هەرێمیشەوە دەڵێت "ناهەقییەکی زۆری تاییە بەرامبەر شایستە دەستوری و داراییەکانی هەرێم".

لەبارەی ئایندەی دۆخی ئابوری و دارایی عێراقەوە، هۆشیار زێباری دەڵێت"  ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی هەڵاوسان و ناجێگری لە ئاڵوگۆڕی دراو و شکست لە بەڕێوەبردنی پارە و ئابووری گشتیدا". 

ئەوە لە کاتێکدایە کە  هۆشیار زێباری بۆ ماوەیەکی زۆر پۆستی باڵای هەبوو لە حکومەتی عێراقدا، لەوانە وەزیری دەرەوەو دارایی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا شیعەکان لەسەر " گەندەڵی" متمانەیان لە پەرلەمانی عێراق لێسەندەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ ش خۆی کاندیدکرد بۆ سەرۆک کۆمار، بەڵام لەسەر هەمان دۆسیە دادگای فیدراڵی رێگای لەو خۆ کاندیدکردنە گرت. 



PM:10:07:11/06/2023