بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەى بەڕێوەبەرى پۆلیسى خانەقین گیانى لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای (کەلار - سلێمانی) بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر رێگای کەلار  سلێمانی و نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (عەمید ئیدریس محەمەد مەولود) لەدایکبووی ساڵی (١٩٧٠) بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا چوار سەرنشینیش برینداربوون لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.


AM:10:25:12/06/2023