وێنە.. هونەرمەندی لاو بانە شێروان سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت

هونەرمەندی لاو بانە شێروان کە هەمیشە بە ستایڵە نوێکەی لە گۆرانی وتندا سەرنجڕادەکێشێت، لە ستایڵی جلوبەرگەکانیشیدا تایبەت دەردەکەوێت.

بانە لە رێگای چەند وێنەیەکەوە کە لەتۆڕی ئینستاگرام بڵاویکردوونەتەوە هەوادارێکی زۆر بەلای خۆیدا رادەکێشێت و زۆربەی هەوادارانیشی گەنجانن.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



PM:05:49:13/06/2023