نەوەی نوێ سكاڵایەكی دیكەی لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرد


فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دژی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم، سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرد.

رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی لە بەغدا سكاڵایەكی یاسایی بە ژمارە 134/ اتحادیە/2023 لەسەر حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم تۆمار كردووە سەبارەت بە نایاسایی بوونی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەڵگەی تەواومان كۆكردۆتەوە و تیمێكی پارێزەری بە ئەزموونیش كار لەسەر سكاڵاكە دەكەن، هیوادارم بتوانین ئەو مافە زەوتكراوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگێڕینەوە".

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتووە.



PM:12:25:14/06/2023