10 پارێزگاری عێراق لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە


لەكۆی 15 پارێزگار كە كارەكانیان بەپێی پێویست نییە و لێهاتوو نین، 10 پارێزگار لەپۆستەكانیان دوردەخرێنەوە.

عەلی حەمیداوی، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەنجومەنی پارێزگاكان گرنگیان لە پەرلەمان كەمتر نییە، دەبێت لە كۆتایی ئەمساڵدا ئامادەبن، بەو پێیەی ئەوانەن كە چاودێری كارەكانی پارێزگار دەكەن، بەڵام هەندێك وەك زنجیرەیەكی زیادە دەیانبینن، بەڵام ئەوان بەشێك نین لەگەندەڵی تا زیاد بن. 

حەمیداوی روونیكردۆتەوە "محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێن سەبارەت بە پارێزگارەكان، هەروەها مەرجی ئەوەی داناوە پێویستە هێزە سیاسییەكان جێگەی ئەو پارێزگارانە پڕبكەنەوە و كەسانی دیكە كاندید بكەن كە شایستەی ئەو پۆستە نین و ئەو مافەیان پێدراوە".

ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی "زیاتر لە 57 بەڕێوەبەری گشتی لەپۆستەكانیان دورخراونەتەوە و كەسانی دیكە لە شوێنەكانیان دیاریكراوە، ئەمەش بە گرنگترین هەنگاو دادەنرێت لەماوەی رابردودا، دەبێت بە هەنگاوی دیكە بەهێز بكرێت".

هەروەها دەڵێت "زیاتر لە 15 پارێزگاری ناكارامەمان هەیە كە لێهاتوو نین، بەلایەنی كەمەوە دەبێت 10یان بگۆڕدرێن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە سندوقێك لە بودجەدا هەیە كە دەبێت بەباشی وەبەرهێنان بكەین و ئەو كەسانە بگۆڕین كە توانای ئەوەیان نییە بەباشی و بەدادپەروەری وەبەرهێنان و پرۆژەی گرنگ ئەنجام بدەن".




PM:11:41:15/06/2023