سێ رێگەی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون راگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سێ رێگەی گرنگی بۆ خۆپاراتنی هاوڵاتیان لە تای خوێنبەربوون راگەیاند.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون پێویستە، یەكەم: دووركەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەكان بە نایاسایی: دووەم: نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی كە گەنە و مێرووەكانی لێیە.

رێگەی سێیەمیش: ئەو كەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشكییەكان پەیڕەوبكەن، وەك بەكارهێنانی دەستكێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوكات بەكارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیك نەبنەوە لە ئاژەڵەكان، ئەو كەسانەش كە سەردانیان دەكەن بەمەبەستی كڕین دەبێت بە ئاگابن.

دوێنێ بەرپرسانی شاری سلێمانی هۆشداری توندیان بە هاوڵاتیان داوە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون.



AM:11:27:16/06/2023