یاسای بوودجە بە مەبەستى پەسەندکردنى گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمارى عێراق

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت" به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌، یاسای بودجه‌ گه‌یشتە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق کە ماوەی (١٥) ڕۆژی لە پێشە بۆ پەسەندكردنی". 

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" بە مەبەستی پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، پڕۆژەیاسای یاسای بودجەی گشتی گەیشتووەتە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق". 

بەپێی یاسا پێویستە سەرۆك كۆمار لە ماوەی (١٥) ڕۆژ واژوو لەسەر پڕۆژە یاساكە بكات، بە پێچەوانەوە بە پەسەندكردوو هەژمار دەكرێت. 

رۆژی دووشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥) بە كۆمەڵێك دەستكاریكردنەوە پەسەند كرد.

هەروەها تا ئێستاش پڕۆژەیاساکە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دوای پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەکرێتەوە. 


PM:02:02:16/06/2023